Layout of Thesis‎ > ‎

ڕێنماييەكانی نووسينى توێژينەوە

ئەم ڕێنمايانەى خوارەوە كۆكراوەتەوە بۆ يەكخستنى شێوازى نووسينەوەى ماستەرنامە و دكتۆرا نامە . خوێندكارانى خوێندنى باڵا لە زانكۆى كۆيە دەبێ پابەند بن بەم ڕێنماييانەی کە بە سێ زمان نوسراوەتەوە.تکایە ئەو رێنماییانە رەچاو بکرێت کە زمانی ماستەرنامە و دكتۆرا نامەکەی پێ نوسراوە.لاپەرەکانی سەرەتایی نامەکە دەبێ بە شێوە ژمارەی رۆمانی بنوسرێت (نوسینی کوردیی و عەرەبییەکە دەبێت بە رێنوسی یونیکۆد "Unicode" بنوسرێت). (بروانە ئەم لینکە).

  1. بەرگى هەموو ماستەرنامەیەک يان دوكتۆرا نامەیەک دەبێ بە زمانى توێژينەوەكە بنووسرێت, تكايە سەيرى وێنەى بەرگەكە بكە لە خوارەوەی ئەم رێنماییانە.
  2. لاپەرەى يەكەم لاپەرەێيكى بەتاڵى ناوەوەيە. پێويست ناكە هيچ شتێك بنوسى لەم لاپەرەيە. هەروەها پێويست بە ژمارە دانانيش ناكە. تكايە سەيرى وێنەى بەرگەكە بكە لە خوارەوەی ئەم رێنماییانە.
  3. لاپەرەى دووەم بريتيە لە لاپەرەى ناوەوەى ناونيشانى ماستەرنامەکە يان دوكتۆرا نامەکە ،هەروەها دەبێ ئەم نوسينە وەربگێردرێت بۆ دوو زمانى تر(ئينگليزى, كوردى يان عەرەبى)بە پێی زمانى بكارهاتوو. واتە ئەگەر توێژينەوەكە بە زمانى ئينگليزى نووسرابێت دەبێت بەرگەكە وەربگێردرێت بۆ كوردى وعەرەبى وە بەپێچەوانەوە.وە دەبێ لەکۆتایی نامەکەدا وەک هاوپێچ دابنرێت,وە ژمارەى لاپەرەكان دەبێ بە شێوە ژمارەی رۆمانی بنووسرێت (i).
  4. لاپەرەى سێیەم لاپەرەیەکی تایبەتە بە توێژەر کە ئازادە لە نووسينى ئايەت, پەند وە یا وتەى ناوداران. وە ژمارەى لاپەرەكان دەبێ بە شێوە ژمارەی رۆمانی بنووسرێت (i).
  5. لاپەرەی چوارەم تایبەتە بە پێشکەشکردنی نامەکە لە لایەن توێژەرەوە کە ئاراستەی هەر کەسێکی دەکات.گەر ئاراستەی کەسی نەکرد ئەم لاپەرەیە بە سپێتی دەمێنێتەوە. وە ژمارەى لاپەرەكان دەبێ بە شێوە ژمارەی رۆمانی بنووسرێت(iii).
  6. لاپەرەى پێنجەم تەرخان دەكرێ بۆ پەسەندكردنى لە لايەن سەرپەرشتيار هەروەها پەسەندكردنى لە لايەن سەرۆكی بەش وسەرۆكى سكوول. وە ژمارەى لاپەرەكان دەبێ بە شێوە ژمارەی رۆمانی بنووسرێت(iv).
  7. لاپەرى شەشەم تەرخان دەكرێ بۆ پەسەندكردنى لە لايەن لێژنەى گفتوگۆ و تەسديق كردنى لە لايەن ئەنجومەنى فاكەڵتى (واژۆى ڕاگر). وە ژمارەى لاپەرەكان دەبێ بە شێوە ژمارەی رۆمانی بنووسرێت (v).
  8. لاپەرەى حەوتەم تەرخان كراوە بۆ ناوەرۆك. تكايە پاپەندى نموونەكان بن بۆ پێشكەش كردنى ناوەرۆك بە شێوەيەكى ڕوون. ژمارەى لاپەرەكانى ناوەرۆكیش وەک لاپەرەکانی پێشوو بەشێوە ژمارەی رۆمانی بەردەوام دەبێت (vi, vii, viii etc).
  9. لاپەرەى دواى ناوەرۆك لاپەرەى پێشەكيە كە توێژەر تييايدا دەتوانێت سەرنج و تێبینیەکانی خۆی لەگەڵ شێوەو میتۆدی لێکۆڵینەوەو نوسینەوەی نامەکەی بخاتەروو. لەم خاڵەش شێوە ژمارەی رۆمانی بەردەوام دەبێت (ix...).
  10. لاپەرەى دواتر تەرخان كراوە بۆ سوپاس وپێزانين. لەم لاپەرەێدا دەتوانيت سوپاس وپێزانينت ئاراستەى ئەو كەسانە بكەيت كە بەشداريان لە كارەكە تكردووە
  11. كورتەى هەموو نامەیەک بە زمانى نامەکە دەنوسرێت، وە لەدوای لاپەرەی سوپاس و پێزانینەوە دادەنرێت. بەڵام دەبێ وەربگێردرێت بۆ دوو زمانەکەی تر، واتە سێ کورتە بە سێ زمان (ئينگليزى، كوردى يان عەرەبى). كورتە وەرگێراوەكان دەبێ لە دواوەى نامەکە وەک هاوپێچ لەگەڵ هاوپێچەکانی تر(گەر هەبوو) دابنرێت. شێوە ژمارەی رۆمانیەکە تا کۆتایی ئەم خاڵە بەردەوام دەبێت.
  12. لاپەرەکانی دوای کورتەی ماستەر یان دوکتۆرا نامەکە بەشی سەرەکی نامەکەن و وە لێرەوە بە شێوە ژمارەی(٤،٣،٢،١،...). تا کۆتایی نامەکە بەردەوام دەبێت
  13. دەبێت ڕەنگى تێزى ماستەرنامە و دوكتۆرانامەكە بەم شێوەی خوارەوە بێت.

ڕەنگى بەرگى  ماستەرنامە

تكايە رەچاوى كۆدى ڕەنگەكە بكە لە كاتى چاپ كردنى نامەكە. لەوانيە ڕەنگى ئەم لاپەرەيە وەك خۆى دەرنەچێ لە كاتى چاپ كردنيدا.

ڕەنگى ماڕۆنى (سورى تارييك) بۆ ماستەرنامە

کۆدی رەنگەکە

HEX: #800000
RGB: 128, 0, 0
Pantone: PMS 201

ڕەنگى بەرگى دوكتۆرانامە

تكايە رەچاوى كۆدى ڕەنگەكە بكە لە كاتى چاپ كردنى نامەكە. لەوانيە ڕەنگى ئەم لاپەرەيە وەك خۆى دەرنەچێ لە كاتى چاپ كردنيدا.

ڕەنگى نييلى بۆ دوكتۆرانامە

کۆدی رەنگەکە

HEX: #800000

RGB: 0, 0, 128

Pantone: PMS 282


انامە