Announcements‎ > ‎

ئاگادارى راگەیاندنی پرۆژیەکی خوێندنی دوکتۆرا بە سيستەمى سپلیت.سایت

posted 2 Nov 2013, 11:19 by Dilan Rostam   [ updated 12 Nov 2013, 01:36 ]
 
بۆ ساڵى خوێندنى (2013-2014) زانكۆى كۆيە خوێندنى باڵا (دكتۆرا) ئەم پرۆژە دوكتۆرايەى خوارەوە، بە سيستەمى split-site، رادەگەيەنێ. هەر بەڕێزێك ئارەزوومەندە و ئەو مەرجانەى خوارەوەى تێدايە، دەتوانێ لە ڕێكەوتى (01/11/2013) تاكو (05/11/2013) داواكارى پێشكەش بە نوسينگەى ياريدەدەرى سەرۆكى زانكۆى كۆيە بۆ كاروبارى زانستى و خوێندنى باڵا بكات.

ئەو بوارەى پرۆژەى split - site تێدا دەكرێتەوە

ژ

فاكەڵتى

ناوى پڕۆژە

پسپۆڕى

کۆدى پڕۆژە

 سایتی پرۆژە

1

Science and Health

Study of two - Component Regulatory system - CiaRH in Streptococcus Pneumoniae

Medical and Molecular Microbiology

102PHD2013

 Click

1/ مەرجى توانستى زمانى ئینگلیزى: 

دەبێ كەسى پاڵێوراو لە ماوەى ساڵى يەكەمى دكتۆراكەيدا كۆرسى تايبەت بە زمانى ئينگليزى لە سەنتری زمانی زانکۆی کۆیە بخوێنێ. 

2/ مەرجى ساڵانى خزمەت: 

بوونى دوو ساڵ خزمەتى كردەكى تا کۆتاهی هاتنی کۆرسی زمان کە لە خالی یەکەم ئاماژەی پێکراوە. بۆ خوازیارانى دامەزراو (لە دام و دەزگاکانى حکومەتى هەرێم). بۆ ئەو خوازیارانەش کە دانەمەزراون پێویستە (2) ساڵ بەسەر دەرچوونیان و بەدەستهێنانى دوا بڕوانامەى ماستەرەکەیان لە زانکۆ تێپەڕ بووبێ تا  تا کۆتاهی هاتنی کۆرسی زمان کە لە خالی یەکەم ئاماژەی پێکراوە.  بۆ هەر ساڵێكى خزمەتى زانكۆيى (١)خاڵ ئەژمار دەكرێ. 

3/ مەرجى کۆنمرە: 

كۆنمره‌: نمره‌ی (65) وه‌ك پێوه‌ر دانراوە، له‌م نمره‌یه‌ دا (60%به‌كالۆریۆس) ته‌رخان ده‌كرێت، (40% بۆ ماجستێر)، (10 خاڵ)ی بۆ ته‌رخان ده‌كرێت. واتە کۆی 60%ی نمرەی به‌كالۆریۆس و 40%ی نمرەی ماجستێر دەبێت 65% بەرەو سەرەوە بێت.

4/ مەرجى تەمەن: 

ته‌مه‌ن: تا 50 ساڵه‌، واتە لە کاتی پيشکەش کردن دەبێت لە 50 ساڵ زیاتر نەبیت.
ته‌مه‌ن تا (30 ساڵ) 15 خاڵی بۆ ته‌رخان ده‌كرێت وه‌ له‌سه‌رووی (30 تا 50) ساڵ 75% خاڵ كه‌م ده‌كرێته‌وه‌، واتا ئه‌گه‌ر گه‌یشته‌ (50 ساڵ) ئه‌وا به‌ (صفر) حساب ده‌كرێت. 

5/ بڵاوكراوەى زانستى 

بڵاوكراوه‌ی زانستی به‌ مه‌رجێك (مستل) نه‌بێت له‌ نامه‌ی بڕوانامه‌ی كاندیده‌كه‌، (2 خاڵ) بۆ هه‌ر توێژینه‌وه‌یه‌ك ته‌رخان ده‌كرێت. 

6/چاوپێكەوتنى زانستى: 

چاوپێكەوتنى زانستى (10 خاڵ)ی بۆ ته‌رخان ده‌كرێت، تيايدا داخوازيكار سيمينارێكى ٥ خولەكى لەسەر بابەتەكەى پێشكەش دەكات. پڕۆسه‌كه‌ له‌لایه‌ن سه‌رپه‌رشتیاری ده‌ره‌كی و نێوخۆیی و سه‌رۆكی به‌شی زانستی په‌یوه‌ندیدار و مامۆستایه‌كی پسپۆر و بە سەرپەرشتى ياريدەدەرى سەرۆكى زانكۆ بۆ خوێندنى باڵا و كاروبارى زانستى دەبێ. 

7/ خاڵى دڵنيايى جۆرى 

خاڵی ته‌رخانكراو بۆ خوازیار له‌ پڕۆسه‌ی دڵنیایی جۆری بۆی ئه‌ژمار ده‌كرێت و ده‌خرێته‌ سه‌ر خاڵه‌كانی. 

8/ دەستنیشانکردنى کاتەکانى تایبەت بە خوێندنى دكتۆرا (تەقویمى خوێندنى ماستەر) 
  • ماوەى پێشکەش کردن لە ڕێکەوتى (01/11/2013) تاکو (05/11/2013) دەبێت. 
  • چاوپێكەوتنى زانستى لە ڕێکەوتى (06/11/2013) دەبێت. 
  • ئەنجامەکان لە ڕێکەوتى (09/11/2013) ڕادەگەیەندرێت. 


تێبينى: 
بۆ زانيارى زياتر و ئەو پێداويستييانەى بۆ پێشكەشكردن داواكراوە، سەردانى ئەم سايتە تايبەتە بكەن: