Announcements‎ > ‎

ئاگادارى راگەیاندنی پرۆژەکانی خوێندنی دوکتۆرا لە زمان و ئەدەبى كوردى

posted 10 Nov 2013, 04:14 by Dilan Rostam   [ updated 10 Nov 2013, 04:32 ]
بۆ ساڵى خوێندنى (2013-2014) زانكۆى كۆيە خوێندنى باڵا (دكتۆرا) ئەم پرۆژە دوكتۆرايانەى خوارەوە، تايبەت بە زمان و ئەدەبى كوردى، رادەگەيەنێ. هەر بەڕێزێك ئارەزوومەندە و ئەو مەرجانەى خوارەوەى تێدايە، دەتوانێ لە ڕێكەوتى (11/11/2013) تاكو (25/11/2013) داواكارى پێشكەش بە نوسينگەى ياريدەدەرى سەرۆكى زانكۆى كۆيە بۆ كاروبارى زانستى و خوێندنى باڵا بكات.

پرۆژەكان


ژمارە

کۆدى پڕۆژە

ناوى پرۆژە

پسپۆڕى

ناوى خاوەن پرۆژە

نازناوى زانستى

1

112PHD2013

پراگماتيك و شێوازگەرى

زمانى كوردى

د. صباح رشيد قادر

پ. ياريدەدەر

2

113PHD2013

بنياتى هونەريى داستان لە ئەدەبى فۆلكلۆرى كورديدا

ئەدەبى كوردى

د. هيمداد حسێن بكر

پ. ياريدەدەر

3

114PHD2013

سيماى رەخنەى زانستى لە ڕەخنەى ئەدەبى كورديدا لە سەرەتاوە تا ١٩٧٠

ئەدەبى كوردى

د. سەردار ئەحمەد گەردى

پ. ياريدەدەر

4

115PHD2013

بنياتى هونەرى و بيرى رەخنەيى لە كارە ئەدەبى و هونەرييەكانى خالد دلێردا

ئەدەبى كوردى

د. عوسمان حمد خدر دەشتى

پ. ياريدەدەر

5

116PHD2013

لێكۆڵينەوەيەكى شيكارى لە شيعرى سامى عەوداڵ

ئەدەبى كوردى

د. سليم رشيد صالح

پ. ياريدەدەر


1/ مەرجى توانستى زمانى ئینگلیزى:


دەبێ كەسى پاڵێوراو بڕوانامەى توانستى ئينگليزى هەبێ, يان لە ماوەى ساڵى يەكەمى دكتۆراكەيدا بەدەستى بهێنێ، ئەگەرنا ناتوانێ بەردەوام بێت لەسەر خوێندنەكەى. بەم شێوەى خوارەوە:

  • بڕوانامەى تاقیکردنەوەى ئەلیکترۆنى لە سەنتەرێكى باوەڕپێكراو، بەگوێرەى ئەم خشتەیە:-


IELTS

TOEFL

ITP

TOEFL

C. based

TOEFL

IBT

TOEFL  PBT

3.5

450

113

30

425



  • بڕوانامەکانى سێنتەرى زمانى ئینگلیزى زانکۆکانى هەرێم بۆ ماوەى (٥) ساڵ کارى پێ دەکرێت، بەمەرجێک ماوەى خولەکە ( ١٦٠) کاتژمێر کەمتر نەبێت.


2/ مەرجى ساڵانى خزمەت:


بوونى دوو ساڵ خزمەتى كردەكى تا ڕێکەوتى (10/10/2013) بۆ خوازیارانى دامەزراو (لە دام و دەزگاکانى حکومەتى هەرێم).  بۆ ئەو خوازیارانەش کە دانەمەزراون پێویستە (2) ساڵ بەسەر دەرچوونیان و بەدەستهێنانى دوا بڕوانامەى ماستەرەکەیان لە زانکۆ تێپەڕ بووبێ تا (10/10/2013). بۆ هەر ساڵێكى خزمەتى زانكۆيى (١)خاڵ ئەژمار دەكرێ.


3/ مەرجى کۆنمرە:


كۆنمره‌: نمره‌ی (65) وه‌ك پێوه‌ر دانراوە، له‌م نمره‌یه‌ دا (60%به‌كالۆریۆس) ته‌رخان ده‌كرێت، (40% بۆ ماجستێر)، (10 خاڵ)ی بۆ ته‌رخان ده‌كرێت. واتە کۆی 60%ی نمرەی به‌كالۆریۆس و 40%ی نمرەی ماجستێر دەبێت 65% بەرەو سەرەوە بێت.

4/ مەرجى تەمەن:

ته‌مه‌ن: تا 50 ساڵه‌، واتە لە کاتی پيشکەش کردن دەبێت لە 50 ساڵ زیاتر نەبیت. ته‌مه‌ن تا (30 ساڵ) 10 خاڵی بۆ ته‌رخان ده‌كرێت وه‌ له‌سه‌رووی (30 تا 50) ساڵ 75% خاڵ كه‌م ده‌كرێته‌وه‌، واتا ئه‌گه‌ر گه‌یشته‌ (50 ساڵ) ئه‌وا به‌ (صفر) حساب ده‌كرێت.

5/ بڵاوكراوەى زانستى

بڵاوكراوه‌ی زانستی به‌ مه‌رجێك (مستل) نه‌بێت له‌ نامه‌ی بڕوانامه‌ی كاندیده‌كه‌، (2 خاڵ) بۆ هه‌ر توێژینه‌وه‌یه‌ك ته‌رخان ده‌كرێت.

6/ چاوپێكەوتنى زانستى:

چاوپێكەوتنى زانستى  (25 خاڵ)ی بۆ ته‌رخان ده‌كرێت، تيايدا داخوازيكار سيمينارێكى ٥ خولەكى لەسەر بابەتەكەى پێشكەش دەكات. پڕۆسه‌كه‌ له‌لایه‌ن سه‌رپه‌رشتیاری ده‌ره‌كی و نێوخۆیی و سه‌رۆكی به‌شی زانستی په‌یوه‌ندیدار و مامۆستایه‌كی پسپۆر و بە سەرپەرشتى ياريدەدەرى سەرۆكى زانكۆ بۆ خوێندنى باڵا و كاروبارى زانستى دەبێ.

7/ خاڵى دڵنيايى جۆرى

خاڵی ته‌رخانكراو بۆ خوازیار له‌ پڕۆسه‌ی دڵنیایی جۆری  بۆی ئه‌ژمار ده‌كرێت و ده‌خرێته‌ سه‌ر خاڵه‌كانی (10) خاڵى بۆ تەرخانكراوە.


8/ دەستنیشانکردنى کاتەکانى تایبەت بە خوێندنى دكتۆرا (تەقویمى خوێندنى ماستەر)


  1. ماوەى پێشکەش کردن لە ڕێکەوتى  (11/11/2013) تاکو (25/11/2013) دەبێت.

  2. چاوپێكەوتنى زانستى لە ڕێکەوتى (27/10/2013) دەبێت.

  3. ئەنجامەکان لە ڕێکەوتى (01/12/2013) ڕادەگەیەندرێت.



تێبينى: بۆ زانيارى زياتر و ئەو پێداويستييانەى بۆ پێشكەشكردن داواكراوە، سەردانى ئەم سايتە تايبەتە بكەن:


http://phd.koyauniversity.org