![]() This section will include all announcements related to postgraduate studies at Koya University. Please Subscribe to posts so will be informed about all new events and announcements. Koya University stands for a brighter future education. The information evaluable on this website site is leading portal for all data available for postgraduate studies at Koya University. Please direct your questions to discussion forum above. |
Announcements
مەرجەکان بۆ خوێندنى دکتۆرا
بۆ /زانکۆکانی ( سەلاحەددین، سلێمانى، دهۆک، کۆیە، سۆران، زاخۆ)- نوسینگەى بەرێزسەرۆکى زانکۆ - نوسینگەى بەڕێز ی.سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى زانستى و خوێندنى باڵا ب/ دووپاتکردنەوە
ڕێز‌و سڵاو دوابەدواى نوسراومان ژمارە (15535) لە (9-8-2015) وە پاڵپشت بە ڕێنمایی ژمارە ( 5623/9) لە ڕێکەوتى (18/3/2015) کە لە هەمان ڕۆژ بە ئیم‌یل بۆ ئێوەى بەڕێز ڕەوانە کراوە: دووپاتى دەکەینەوە کەوا یەکێک لە مەرجەکان بۆ خوێندنى (دکتۆرا) بوونى ستافى ئەکادیمى (یەک پڕۆفیسۆر + سێ پڕۆفیسۆرى یاریدەدەر ) لە بەشى زانستى وەلەسەر میلاکى هەمیشەیی بن ، نەک تەنسیب یاخود گرێبەست ... تکایە بۆ کارى پێویست.
لەگەڵ ڕیز دا.
پ.ى.د.نجدت صبرى ئاکرەیی بەڕیوەبەرى گشتى فەرمانگەى توێژینەوەو پەرەپێدان
وێنەیەک بۆ بەڕێز: *ڕاوێژکاران (پ.د.کریم) و(د.ئامانج). *د.خەتاب بەڕێوەبەرى گشتى فەرمانگەى کارگێڕی و دارایی |
خوێندنى دکتۆرا لە زانکۆکانى کوردستان دەستى پێکردەوە
![]() دواى نزیکەى (٥) ساڵ لە ڕاگرتنى، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بەفەرمانى وەزارى ژمارە (١٥٥٣٥) کە لە ڕێکەوتى (٩/٨/٢٠١٥) بەئیمزاى د.یوسف گۆران وەزى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دەرچوە، بڕیارى کردنەوەى خوێندنى دکتۆرا لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان پەسند کرا. لەو چوارچێوەیەداو، وەک لە نوسراوەکەدا هاتوە، دوا بە دواى ئەنجامدانى کۆبوونەوەى رۆژى چوارشەممە رێکەوتى (5/8/2015) کە بەرێزان یاریدەدەرانى سەرۆک زانکۆکانتان بۆ کاروبارى زانستى و خوێندنى بالا تیایدا ئامادەبوون، پلانى خوێندنىى باڵا/ دکتۆرا لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان بەم شێوەیەى خوارەوە خوارەوە پەسند کرا:
یەکەم/ سەبارەت بە پلانى خوێندنى دکتۆرا لە زانکۆکانتان ڕەچاوى ئەم خاڵانەى خوارەوە بکرێت: 1- ئەو بەشە زانستیانەى کە مەرجى هەبوونى (1) یەک پرۆفیسۆر + (3) سێ پرۆفیسۆرى یاریدەدەر لەسەر میلاکى بەش لەگەڵ پێداویستیەکانى دیکەى تێدایە ئەوا پلانەکانیان پەسەندە بە پێ ى رێنماییەکان. 2- ئەو بەشە زانستیانەى کە مەرجى هەبوونى (1) یەک پرۆفیسۆر + (3) سێ پرۆفیسۆرى یاریدەدەر لەسەر میلاکى بەش لەگەڵ پێداویستیەکانى دیکەى تێدا نییە ئەوا پلانەکانیان پەسەند نییە لەبەر ئەوەى لەگەڵ رێنمایى خوێندنى دکتۆرا ناگونجێت کە بە نووسراوى وەزارەت ژمارە (9/5623) لە (18/3/2015) دەرچووە و لە رۆژنامەى فەرمى وەقایعى کوردستانى ژمارە (184) لە (2/4/2015) بڵاوکراوەتەوە ، هەر بەشێکى زانستى ئەم مەرجانەى تێدا نەبێت، نابێت خوێندنى دکتۆرا بکاتەوە، بە پێچەوانەوە زانکۆکان بەرپرسن لە ئەنجامەکەى. 3- ئەو بەشە زانستیانەى کە بۆ یەکەمجارە خوێندنى دکتۆرا دەکاتەوە و پێشووتر هیچ وەجبەیەکى دکتۆرا بە سیستمى کۆن تەخەروجى نەکردووە و لە ئێستاشدا مەرجى بەردەوامیەتى و مەرجەکانى برگەى (1)ى سەرەوە (مەرجى هەبوونى (1) یەک پرۆفیسۆر + (3) سێ پرۆفیسۆرى یاریدەدەر لەسەر میلاکى بەش) تێدایە ئەوا دەبێت پرۆپۆزەلى کردنەوەى خوێندنى دکتۆرا لەو بەشانە پێشکەش بە وەزارەت/لیژنەى باڵاى دلنیایى جۆرى بکرێت و پەسەند بکرێت.
دووەم/ جەخت لەسەر تەوەرەى دووەمى کۆنووسى ژمارە (3) لیژنەى باڵاى خوێندنى باڵا دەکەینەوە کە بە نووسرومان ژمارە (9/13349) لە (2/7/2015) گشتاندنى پێکراوە بۆ زانکۆکانتان دەربارەى ماوەى پێشکەشکردن و بەروارى تاقیکردنەوەى توانستى زانستى و ماوەى تانەگرتن و راگەیاندنى ئەنجامەکان، کە بەم شێوەیەى خوارەوە دەبێت: - ماوه‌ی پێشكه‌شكردن: (رۆژى چوارشەممە رێکەوتى 12/8/2015 تاوه‌كو رۆژى دووشەممە رێکەوتى 31/8/2015). - ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌ی توانستی زانستی: (15/9/2015). - راگه‌یاندنی ئه‌نجامە به‌راییەکان: (رۆژى سێشەممە رێکەوتى 5/10/2015)، به‌ڵام پێویسته به‌ر له بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه به‌راییه‌كان، زانکۆکان ئەنجامەکان بنێرن بۆ وه‌زاره‌تمان/ فه‌رمانگه‌ی توێژینه‌وه و په‌ره‌پێدان به مه‌به‌ستی په‌سه‌ندكردنی. - ماوه‌ی سكاڵا‌و تانه‌گرتن: (رۆژى دووشەممە رێکەوتى 12/10/2015 تاوه‌كو رۆژى یەکشەممە رێکەوتى 18/10/2015). - ده‌ستپێكی ده‌وام: (رۆژى یەکشەممە رێکەوتى 1/11/2015).
سێیەم / پڕۆسەى پێشکەىشکردن سەرتاسەریە لە کوردستان و جەخت لەسەر برگەى (6)ى تەوەرەى یەکەمى کۆنووسى ژمارە (3) لیژنەى باڵاى خوێندنى باڵا دەکەینەوە کە بە نووسرومان ژمارە (9/13349) لە (2/7/2015) گشتاندنى پێکراوە بۆ زانکۆکان کە پێشكه‌شكردن و پێشبركێ به‌م جۆره‌ی خواره‌وه ده‌بێت: أ- ئه‌و كورسیانه‌ی ته‌رخانكراون بۆ زانكۆ تازەکان و زانکۆ پۆلیتەکنیکیەکان، ئه‌وا ته‌نها خوازیارانی میلاكی ئه‌و زانكۆیانه‌ی كه كورسیان بۆ ته‌رخانكراوه بۆیان هه‌یه پێشبركێ له نێوان خۆیان بكه‌ن له‌سه‌ر ژماره‌ی ئه‌و كورسیانه‌ی کە بۆیان ته‌رخان كراوه، له‌م حاڵه‌ته‌دا ئه‌و خوازیارانه بۆیان نییه پێشبركێ له‌سه‌ر كورسیه‌كانی تر بكه‌ن. ب- كورسیه‌كانی تر ده‌بن به كورسی گشتی و هه‌موو خوازیارێك له هه‌ر دامووده‌زگایه‌كی سه‌ر به وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی بێت بۆی هه‌یه پێشكه‌شی بكات و له نێوان خۆیان پێشبركێ بكه‌ن له‌سه‌ر ژماره‌ی كورسییه‌كان، وه ئه‌م خوازیارانه بۆیان نییه له‌سه‌ر كورسیه ته‌رخانكراوه‌كانی زانكۆكانی تر پێشبركێ بكه‌ن به‌ڵكو ته‌نها له‌سه‌ر كورسیه گشتیه‌كان پێشبركێ ده‌كه‌ن.
چوارەم/ کاندیدانى خولى دووەم و سێیەمى بەرنامەى تواناسازى بۆ خوێندنى دکتۆرا ئەوانەى تا ئێستا مامەڵەکەیان پرۆسێس نەکراوە و سەفەرى دەرەوەیان نەکردووە بۆ مەبەستى پەیوەند کردن بە خوێندن دەتوانن داواکارى پێشکەش بکەن ، ئەگەر لە پێشبڕکێ سەرکەوتووبن و بە فەرمى وەرگیران ئەوا ناویان لە لیستى کاندیدانى تواناسازى دەسڕێتەوە بەڵام ئەگەر وەرنەگیران ئەوا مافیان وەک کاندیدى تواناسازى پارێزراو دەبێت.
پێنجەم/ پرۆپۆزەل و ناونیشانى پرۆپۆزەلەکان راناگەیەنرێت تەنها ژمارەى کورسى بە پێى پلانى پەسەندکراو رادەگەیەنرێت، دواى وەرگیرانى کاندیدەکان، لە لایەن سەرۆکایەتى بەشە زانستیەکان پرۆپۆزەلەکان بەسەر کاندیدە وەرگیراوەکان دابەش دەکرێت.
شەشەم/ بە هیچ شێوەیەک گۆرانکارى لە پلانى زانکۆکان ناکرێت و ئەگەر کورسى بەتال مایەوە پڕناکرێتەوە. بۆ جێبەجێکردن و ئەنجامدانى کارى پێویست. |
ئاگادارى راگەیاندنی پرۆژەکانی خوێندنی دوکتۆرا لە زمان و ئەدەبى كوردى
بۆ ساڵى خوێندنى (2013-2014) زانكۆى كۆيە خوێندنى باڵا (دكتۆرا) ئەم پرۆژە دوكتۆرايانەى خوارەوە، تايبەت بە زمان و ئەدەبى كوردى، رادەگەيەنێ. هەر بەڕێزێك ئارەزوومەندە و ئەو مەرجانەى خوارەوەى تێدايە، دەتوانێ لە ڕێكەوتى (11/11/2013) تاكو (25/11/2013) داواكارى پێشكەش بە نوسينگەى ياريدەدەرى سەرۆكى زانكۆى كۆيە بۆ كاروبارى زانستى و خوێندنى باڵا بكات.
پرۆژەكان
1/ مەرجى توانستى زمانى ئینگلیزى: دەبێ كەسى پاڵێوراو بڕوانامەى توانستى ئينگليزى هەبێ, يان لە ماوەى ساڵى يەكەمى دكتۆراكەيدا بەدەستى بهێنێ، ئەگەرنا ناتوانێ بەردەوام بێت لەسەر خوێندنەكەى. بەم شێوەى خوارەوە:
2/ مەرجى ساڵانى خزمەت: بوونى دوو ساڵ خزمەتى كردەكى تا ڕێکەوتى (10/10/2013) بۆ خوازیارانى دامەزراو (لە دام و دەزگاکانى حکومەتى هەرێم). بۆ ئەو خوازیارانەش کە دانەمەزراون پێویستە (2) ساڵ بەسەر دەرچوونیان و بەدەستهێنانى دوا بڕوانامەى ماستەرەکەیان لە زانکۆ تێپەڕ بووبێ تا (10/10/2013). بۆ هەر ساڵێكى خزمەتى زانكۆيى (١)خاڵ ئەژمار دەكرێ. 3/ مەرجى کۆنمرە: كۆنمره: نمره‌ی (65) وه‌ك پێوه‌ر دانراوە، له‌م نمره‌یه دا (60%به‌كالۆریۆس) ته‌رخان ده‌كرێت، (40% بۆ ماجستێر)، (10 خاڵ)ی بۆ ته‌رخان ده‌كرێت. واتە کۆی 60%ی نمرەی به‌كالۆریۆس و 40%ی نمرەی ماجستێر دەبێت 65% بەرەو سەرەوە بێت.
4/ مەرجى تەمەن: ته‌مه‌ن: تا 50 ساڵه، واتە لە کاتی پيشکەش کردن دەبێت لە 50 ساڵ زیاتر نەبیت. ته‌مه‌ن تا (30 ساڵ) 10 خاڵی بۆ ته‌رخان ده‌كرێت وه له‌سه‌رووی (30 تا 50) ساڵ 75% خاڵ كه‌م ده‌كرێته‌وه، واتا ئه‌گه‌ر گه‌یشته (50 ساڵ) ئه‌وا به (صفر) حساب ده‌كرێت.
5/ بڵاوكراوەى زانستى بڵاوكراوه‌ی زانستی به مه‌رجێك (مستل) نه‌بێت له نامه‌ی بڕوانامه‌ی كاندیده‌كه، (2 خاڵ) بۆ هه‌ر توێژینه‌وه‌یه‌ك ته‌رخان ده‌كرێت.
6/ چاوپێكەوتنى زانستى: چاوپێكەوتنى زانستى (25 خاڵ)ی بۆ ته‌رخان ده‌كرێت، تيايدا داخوازيكار سيمينارێكى ٥ خولەكى لەسەر بابەتەكەى پێشكەش دەكات. پڕۆسه‌كه له‌لایه‌ن سه‌رپه‌رشتیاری ده‌ره‌كی و نێوخۆیی و سه‌رۆكی به‌شی زانستی په‌یوه‌ندیدار و مامۆستایه‌كی پسپۆر و بە سەرپەرشتى ياريدەدەرى سەرۆكى زانكۆ بۆ خوێندنى باڵا و كاروبارى زانستى دەبێ.
7/ خاڵى دڵنيايى جۆرى خاڵی ته‌رخانكراو بۆ خوازیار له پڕۆسه‌ی دڵنیایی جۆری بۆی ئه‌ژمار ده‌كرێت و ده‌خرێته سه‌ر خاڵه‌كانی (10) خاڵى بۆ تەرخانكراوە. 8/ دەستنیشانکردنى کاتەکانى تایبەت بە خوێندنى دكتۆرا (تەقویمى خوێندنى ماستەر)
تێبينى: بۆ زانيارى زياتر و ئەو پێداويستييانەى بۆ پێشكەشكردن داواكراوە، سەردانى ئەم سايتە تايبەتە بكەن: |
ئاگادارى راگەیاندنی پرۆژیەکی خوێندنی دوکتۆرا بە سيستەمى سپلیت.سایت
ئەو بوارەى پرۆژەى split - site تێدا دەكرێتەوە
ژ |
فاكەڵتى |
ناوى پڕۆژە |
پسپۆڕى |
کۆدى پڕۆژە |
سایتی پرۆژە |
1 |
Science and Health |
Study of two - Component Regulatory system - CiaRH in Streptococcus Pneumoniae |
Medical and Molecular Microbiology |
102PHD2013 |
Click |
دەبێ كەسى پاڵێوراو لە ماوەى ساڵى يەكەمى دكتۆراكەيدا كۆرسى تايبەت بە زمانى ئينگليزى لە سەنتری زمانی زانکۆی کۆیە بخوێنێ.
2/ مەرجى ساڵانى خزمەت:
بوونى دوو ساڵ خزمەتى كردەكى تا کۆتاهی هاتنی کۆرسی زمان کە لە خالی یەکەم ئاماژەی پێکراوە. بۆ خوازیارانى دامەزراو (لە دام و دەزگاکانى حکومەتى هەرێم). بۆ ئەو خوازیارانەش کە دانەمەزراون پێویستە (2) ساڵ بەسەر دەرچوونیان و بەدەستهێنانى دوا بڕوانامەى ماستەرەکەیان لە زانکۆ تێپەڕ بووبێ تا تا کۆتاهی هاتنی کۆرسی زمان کە لە خالی یەکەم ئاماژەی پێکراوە. بۆ هەر ساڵێكى خزمەتى زانكۆيى (١)خاڵ ئەژمار دەكرێ.
3/ مەرجى کۆنمرە:
كۆنمره: نمره‌ی (65) وه‌ك پێوه‌ر دانراوە، له‌م نمره‌یه دا (60%به‌كالۆریۆس) ته‌رخان ده‌كرێت، (40% بۆ ماجستێر)، (10 خاڵ)ی بۆ ته‌رخان ده‌كرێت. واتە کۆی 60%ی نمرەی به‌كالۆریۆس و 40%ی نمرەی ماجستێر دەبێت 65% بەرەو سەرەوە بێت.
4/ مەرجى تەمەن:
ته‌مه‌ن: تا 50 ساڵه، واتە لە کاتی پيشکەش کردن دەبێت لە 50 ساڵ زیاتر نەبیت.
ته‌مه‌ن تا (30 ساڵ) 15 خاڵی بۆ ته‌رخان ده‌كرێت وه له‌سه‌رووی (30 تا 50) ساڵ 75% خاڵ كه‌م ده‌كرێته‌وه، واتا ئه‌گه‌ر گه‌یشته (50 ساڵ) ئه‌وا به (صفر) حساب ده‌كرێت.
5/ بڵاوكراوەى زانستى
بڵاوكراوه‌ی زانستی به مه‌رجێك (مستل) نه‌بێت له نامه‌ی بڕوانامه‌ی كاندیده‌كه، (2 خاڵ) بۆ هه‌ر توێژینه‌وه‌یه‌ك ته‌رخان ده‌كرێت.
6/چاوپێكەوتنى زانستى:
چاوپێكەوتنى زانستى (10 خاڵ)ی بۆ ته‌رخان ده‌كرێت، تيايدا داخوازيكار سيمينارێكى ٥ خولەكى لەسەر بابەتەكەى پێشكەش دەكات. پڕۆسه‌كه له‌لایه‌ن سه‌رپه‌رشتیاری ده‌ره‌كی و نێوخۆیی و سه‌رۆكی به‌شی زانستی په‌یوه‌ندیدار و مامۆستایه‌كی پسپۆر و بە سەرپەرشتى ياريدەدەرى سەرۆكى زانكۆ بۆ خوێندنى باڵا و كاروبارى زانستى دەبێ.
7/ خاڵى دڵنيايى جۆرى
خاڵی ته‌رخانكراو بۆ خوازیار له پڕۆسه‌ی دڵنیایی جۆری بۆی ئه‌ژمار ده‌كرێت و ده‌خرێته سه‌ر خاڵه‌كانی.
8/ دەستنیشانکردنى کاتەکانى تایبەت بە خوێندنى دكتۆرا (تەقویمى خوێندنى ماستەر)
- ماوەى پێشکەش کردن لە ڕێکەوتى (01/11/2013) تاکو (05/11/2013) دەبێت.
- چاوپێكەوتنى زانستى لە ڕێکەوتى (06/11/2013) دەبێت.
- ئەنجامەکان لە ڕێکەوتى (09/11/2013) ڕادەگەیەندرێت.
ئاگادارى راگەیاندنی پرۆژەکانی خوێندنی دوکتۆرا بە سيستەمى سپلیت.سایت
تێبینی؛ کاتی پێشکەش کردن بۆ ئەم پڕۆژانە بەسەرچووە! بۆ ساڵى خوێندنى (2013-2014) زانكۆى كۆيە خوێندنى باڵا (دكتۆرا) ئەم پرۆژە دوكتۆرايانەى خوارەوە، بە سيستەمى split-site، رادەگەيەنێ. هەر بەڕێزێك ئارەزوومەندە و ئەو مەرجانەى خوارەوەى تێدايە، دەتوانێ لە ڕێكەوتى (08/10/2013) تاكو (20/10/2013) داواكارى پێشكەش بە نوسينگەى ياريدەدەرى سەرۆكى زانكۆى كۆيە بۆ كاروبارى زانستى و خوێندنى باڵا بكات.
ئەو بوارانەى پرۆژەى split - site تێدا دەكرێتەوە
1/ مەرجى توانستى زمانى ئینگلیزى: دەبێ كەسى پاڵێوراو لە ماوەى ساڵى يەكەمى دكتۆراكەيدا كۆرسى تايبەت بە زمانى ئينگليزى لە سنتری زمانی زانکۆی کۆیە بخوێنێ. 2/ مەرجى ساڵانى خزمەت: بوونى دوو ساڵ خزمەتى كردەكى تا کۆتاهی هاتنی کۆرسی زمان کە لە خالی یەکەم ئاماژەی پێکراوە. بۆ خوازیارانى دامەزراو (لە دام و دەزگاکانى حکومەتى هەرێم). بۆ ئەو خوازیارانەش کە دانەمەزراون پێویستە (2) ساڵ بەسەر دەرچوونیان و بەدەستهێنانى دوا بڕوانامەى ماستەرەکەیان لە زانکۆ تێپەڕ بووبێ تا تا کۆتاهی هاتنی کۆرسی زمان کە لە خالی یەکەم ئاماژەی پێکراوە. بۆ هەر ساڵێكى خزمەتى زانكۆيى (١)خاڵ ئەژمار دەكرێ. 3/ مەرجى کۆنمرە: كۆنمره: نمره‌ی (65) وه‌ك پێوه‌ر دانراوە، له‌م نمره‌یه دا (60%به‌كالۆریۆس) ته‌رخان ده‌كرێت، (40% بۆ ماجستێر)، (10 خاڵ)ی بۆ ته‌رخان ده‌كرێت. واتە کۆی 60%ی نمرەی به‌كالۆریۆس و 40%ی نمرەی ماجستێر دەبێت 65% بەرەو سەرەوە بێت. 4/ مەرجى تەمەن: ته‌مه‌ن: تا 50 ساڵه، واتە لە کاتی پيشکەش کردن دەبێت لە 50 ساڵ زیاتر نەبیت. ته‌مه‌ن تا (30 ساڵ) 15 خاڵی بۆ ته‌رخان ده‌كرێت وه له‌سه‌رووی (30 تا 50) ساڵ 75% خاڵ كه‌م ده‌كرێته‌وه، واتا ئه‌گه‌ر گه‌یشته (50 ساڵ) ئه‌وا به (صفر) حساب ده‌كرێت. 5/ بڵاوكراوەى زانستى بڵاوكراوه‌ی زانستی به مه‌رجێك (مستل) نه‌بێت له نامه‌ی بڕوانامه‌ی كاندیده‌كه، (2 خاڵ) بۆ هه‌ر توێژینه‌وه‌یه‌ك ته‌رخان ده‌كرێت. 6/چاوپێكەوتنى زانستى: چاوپێكەوتنى زانستى (10 خاڵ)ی بۆ ته‌رخان ده‌كرێت، تيايدا داخوازيكار سيمينارێكى ٥ خولەكى لەسەر بابەتەكەى پێشكەش دەكات. پڕۆسه‌كه له‌لایه‌ن سه‌رپه‌رشتیاری ده‌ره‌كی و نێوخۆیی و سه‌رۆكی به‌شی زانستی په‌یوه‌ندیدار و مامۆستایه‌كی پسپۆر و بە سەرپەرشتى ياريدەدەرى سەرۆكى زانكۆ بۆ خوێندنى باڵا و كاروبارى زانستى دەبێ. 7/ خاڵى دڵنيايى جۆرى خاڵی ته‌رخانكراو بۆ خوازیار له پڕۆسه‌ی دڵنیایی جۆری بۆی ئه‌ژمار ده‌كرێت و ده‌خرێته سه‌ر خاڵه‌كانی. 8/ دەستنیشانکردنى کاتەکانى تایبەت بە خوێندنى دكتۆرا (تەقویمى خوێندنى ماستەر)
|